جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و دوو هێرشه ئاست به‌رزه‌ی له باکوری ئافریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ئافریکا کراون سوربوونێکی بێ چه‌ندوچوون نیشان ده‌ده‌ن له هه‌ڵوێستی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا بۆ ڕاوه‌دوونانی تێرۆریستان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ئیندۆنیسیا گوتی هێرشه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه له لیبیا و له سۆماڵیا کراون ئاماژه‌یه‌که که تێرۆریستان ده‌توانن ڕابکه‌ن به‌ڵام ناتوانن خۆیان حه‌شار بده‌ن.
جان کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هیوادارین ئه‌و هێرشانه ئه‌وه روون و ئاشکرا بکه‌ن که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌رگیز هه‌وڵه‌کانی خۆی ڕاناگرێت بۆ به‌رپرسیارکردنی ئه‌وانه‌ی کاری تێرۆریستی ده‌که‌ن و ده‌شڵێت ئه‌ندامانی ئه‌لقاعیده و ڕێکخراوه تێرۆریستیه‌کانی تریش ده‌توانن ڕابکه‌ن به‌ڵام ناتوانن خۆیان بشارنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئێستا له ئیندۆنیسیایه بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی لوتکه‌یی ئابوری‌دا.
هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ته‌رابولس ی لیبیا ئه‌بو ئه‌ناس ئه‌للیبی ده‌ستگیر کرد، که یه‌کێکه له ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده.
ئه‌بو ئه‌ناس گوناهباره به ته‌قاندنه‌وه‌کانی ساڵی 1998 ی باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا له کینیا و ته‌نزانیا.
له‌و هێرشانه‌دا زیاتر له 250 که‌س کوژران و هه‌زاران که‌سیش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ئه‌لقاعیده‌یان گواستۆته‌وه بۆ شوێنێکی پارێزراو له ده‌ره‌وه‌ی لیبیا. هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا په‌نتاگۆن ده‌ڵێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا هیچ سه‌ربازێکی ئه‌مریکی بریندار نه‌بووه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی سۆماڵیشدا هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا گه‌وره ڕێبه‌رێکی تۆڕی تێرۆرکاری ئه‌لشه‌باب ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده کرابووه ئامانج، واته ئه‌و ڕیکخراوه‌ی به‌رپرسه له هێرشه خوێناویه‌که‌ی ئه‌م دواییه کرایه سه‌ر مۆڵی وێست گه‌یت له نایرۆبی پایته‌ختی کینیا.
له‌و هێرشه‌شدا ژماره‌یه‌ک توندڕه‌وی ئه‌لشه‌باب کوژراون، به‌ڵام هێشتا ئاشکرا نییه ئایا ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ئه‌لشه‌باب کوژراوه یان برینداره.
وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌که نه‌یانتوانیوه ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیر بکه‌ن.