Accessibility links

له‌ باکوری ڕۆژئاوای پاکستان پاش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ 3 سه‌ربازی پاکستانی ده‌کوژرێن و هه‌شت که‌سی تریش بریندار ده‌بن.

به‌پێی هه‌ندێک له‌ ڕاپۆرته‌کانی میدیای پاکستان پاش ته‌قینه‌وه‌که‌ قه‌ده‌غه‌کردنی هات و چۆ له‌ ناوچه‌که‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستاندا.

بۆمبه‌که‌ له‌ژێر ئۆتۆمبێلێکی له‌شکریدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ کاتێک له‌ ئه‌رکی چاودێری ئاساییدا بووه‌ له‌ ناوچه‌ی بانوو له‌ نزیک میرانشا له‌ هه‌رێمی عه‌شره‌ته‌کانی وه‌زیرستانی باکور.

ئاژانسی ده‌نگ و باسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ڕێکخراویکی که‌م ناسراو به‌ ناوی موجاهیدینی ئه‌نسارولئیسلام به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ بۆمبیه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

له‌ مانگی ڕابردووشدا ژه‌نه‌راڵیک و کۆڵۆنێڵێک له‌شکر له‌ ناوچه‌ی خیبه‌ر له‌ هه‌رێمی پاکتونخوا به‌هۆی ئه‌و جۆره‌ بۆمبه‌ چێنراوانه‌وه‌ کوژران.
XS
SM
MD
LG