Accessibility links

موحه‌مه‌د ڕه‌ئوف: له‌ چوار ساڵی داهاتوودا نزیکه‌ی هه‌شتا ملیار دۆلار ده‌که‌وێته‌ به‌رده‌ست حکومه‌ت

  • Balen Salih

موحه‌مه‌د ڕه‌ئوف

موحه‌مه‌د ڕه‌ئوف

هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپزسیۆن له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ کۆبوونه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌نجامه‌ فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپزسیۆن (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی) خۆیان به‌ به‌شخوراو ده‌زانن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و هه‌ر سێ لایه‌نیش بڕیاریان داوه‌ ته‌واوی زانیاریه‌کان کۆبکه‌نه‌وه‌ و له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا بڵاوی بکه‌نه‌وه‌ و بیخه‌نه‌ به‌رده‌م ڕای گشتی تا ئاگادار بن له‌ چۆنیه‌تی کردنی فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تورکیا و قه‌ته‌ر هیچ فشارێکیان خستۆته‌ سه‌ر یه‌کگرتوو تا به‌شدار بێت له‌ حکومه‌تی چوار ساڵی ئاینده‌دا، موحه‌مه‌د ڕه‌ئوف ده‌ڵێت هه‌رگیز هیچ لایه‌ک فشاری نه‌خسۆته‌ سه‌ر یه‌کگرتوو ، به‌ڵکو وه‌ک ده‌ڵێت یه‌کگرتوو حکومه‌تێکی بنکه‌ فراوانی پێ باشه‌ تا ئه‌م قۆناغه‌ تێبپه‌ڕێت که‌ هه‌رێمی کوردوستانی تیادایه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG