Accessibility links

حامید فه‌رازی: "پارتی یه‌کگرتووی ماد یان میدیا" بۆ پارتێکی نوێ کوردی له‌ ئێران پێشکه‌ش کراوه‌

  • Jani Diylan

‌‌Hamed Farazi حامد فه‌رازی

‌‌Hamed Farazi حامد فه‌رازی

پاش ساڵانێک له‌ چالاکی و خه‌باتی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد ئێستاکه‌ باس له‌ دامه‌زراندنی پارتێکی کوردی نوێ ده‌کرێت له‌ ئێران.
حامید فه‌رازی چالاکی کاروباری ڕامیاری وئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت"وه‌کو پێشتریش به‌ ئاگاداری گشتیمان راگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی رابوردووه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگاه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ چه‌ندین جار به‌ ئێمه‌ گووتراوه‌ که‌ به‌ ناوی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورده‌وه‌ رێگای چالاکی و کارمان نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ک، ئه‌و کاره‌ی که‌ ئێمه‌ ئه‌ێکه‌ێن هاوشێوه‌ و هه‌م خوانی له‌گه‌ڵ ناوی به‌ره‌دا نییه‌ وه‌ دوهه‌م له‌به‌ر باسی ناوی کورده‌که‌یه‌تی که‌ ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌ (جریانات ورێکخراوه‌ی قه‌ومی) رێگا به‌ کار و چالاکی ناده‌ێن، بۆیه‌ ئێمه‌ش دوای باس و لێکدانه‌وه‌یه‌کی زۆر له‌ مانگانی رابوردوودا له‌ ناو خۆماندا له‌ نێوان ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ر و ئه‌ندامان و لایه‌نگیرانی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد هاتینه‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند ناوێکی تازه‌ بیر بکه‌ێنه‌وه‌ وه‌ وه‌کو داخواز به‌ چه‌ند ناوی تازه‌وه‌ داخوازێک بخه‌ێنه‌ به‌ر ده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی کورد هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ تاکو بزانین رێگاێ چالاکیمان پێ ده‌درێت به‌و ناوه‌وه کار بکه‌ێن‌ وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌ له‌سه‌ر هه‌مان ناوی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد به‌رده‌وام بین".

XS
SM
MD
LG