Accessibility links

په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌که‌ دواده‌خات

  • Goran Tawfeeq

جارێـکی تر به‌هۆی نه‌بوونی ته‌وافوق له‌سه‌ر پـرۆژه‌ یاسای هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگدان له‌سه‌ر پـرۆژه‌ یاساکه‌ دواده‌خات بۆ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
شێواز و ئالیه‌تی پـرۆسه‌که‌ بازنه‌یی بێت یان زیاتر؟ په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵـکی عێراقه‌ یان ته‌نها پارێزگاکه‌ی؟ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ کراوه‌ بێت یان داخراو؟ شێوازی دابه‌شـکردنی کورسـیـیه‌کان نێوان حزبه‌ بچووک و گه‌وره‌کاندا کێ لێی سوودمه‌ندبێت؟ هه‌روه‌ها ڕێـگه‌ به‌ خه‌ڵـکانێک بدرێت به‌ ده‌نگی که‌مه‌وه‌ بێنه‌ ناو په‌رله‌مان؟ پاشـان کورسی قه‌ره‌بوو چۆن دابه‌ش بکرێت؟
هه‌موو ئه‌مانه‌ ئه‌و گیروگرفتانه‌ن له‌ پـرۆژه‌ یاساکه‌دا که‌ ڕاوبۆچونی جیاوازی له‌سه‌ره‌، له‌ ئێسـتاشدا ژماره‌یه‌کی زۆری ئیمزای په‌رله‌مانتاران کۆکراوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌وافوقێـک ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشـتیدا نه‌بێت.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ له‌ فایله‌ ده‌نگیـیه‌که‌دایه‌
XS
SM
MD
LG