Accessibility links

کاثرین ئاشـتن له‌ هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئاشته‌وایـیه‌ له‌ میسر

  • VOA News

کاثرین ئاشتن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپا گه‌یشـتووه‌ته‌ میسر تاوه‌کو له‌وێ هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندی له‌ نێوان حکومه‌تی کاتی ئه‌و وڵاته‌ و کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین دورسـتبکات.
ئاشتن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر نه‌بیل فه‌همی کۆبووه‌وه‌. بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک کاربه‌ده‌سـتی دیکه‌ی باڵاش کۆبـبێته‌وه‌، له‌ نێویاندا سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئیخوان ئه‌لموسلیمین و چه‌ند که‌سایه‌تیـیه‌کی ئاینیش.
پـێشـتر ئاشتن له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ دوو ڕۆژیـیه‌ی بۆ میسر له‌گه‌ڵ عه‌بدول فه‌تاح ئه‌لسیسی وه‌زیری به‌رگری کۆبووه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG