داخسـتنی داموده‌زگاکانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا، سه‌رۆک ئۆبامای ناچارکردووه سه‌ردانی بۆ 2 وڵات له گه‌شـته‌که‌ی داهاتووی به‌ره‌و ئاسیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له دووه‌م ڕۆژی داخسـتنی به‌شێـک له داموده‌زگاکانی فیدراڵی، کۆشـکی سـپی ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌رۆک ئۆباما گه‌شته پـلان بۆ دانراوه‌که‌ی به‌ره‌و مالیزیا و فلپـین هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام وه‌ها چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت به‌ره‌و ئه‌نده‌نوسیا و بڕۆنای وه‌ک یه‌که‌م دوو وڵات له گه‌شته‌که‌یدا به‌ڕێبکه‌وێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئاماده‌بوون له کۆبوونه‌وه‌کانی لووتکه‌یی ئاپـیک و ئاسیای خۆرهه‌ڵات.
جێی باسه له به‌ره‌به‌یانی دوێنێ سێشه‌ممه‌وه به‌شێـکی زۆری داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌مه‌ریکا داخراون دوای ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رانی کۆنگرس نه‌یانتوانی ڕێـکبکه‌ون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندکردن و درێژه پـێدان به بوجه‌ی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
کۆماریـیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ویسـتیان به دواخسـتنی دابینکردنی پاره بۆ حکومه‌ت یاسای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی سه‌رۆک ئۆباما هه‌ڵبوه‌شێنـنه‌وه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سیناتی زۆرینه دیموکراته‌وه ڕێی لێـگیرا که ده‌بێت ئه‌وانیش به‌رنووسی بوجه‌که په‌سه‌ندبکه‌ن.
نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن کارمه‌ندی فیدراڵی به‌هۆی داخسـتنی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت به‌بێ موچه پـشوویان دراوه‌تێ.