Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت کۆماریـیه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ داخسـتنی حکومه‌ت یاسای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی نه‌هێڵن

  • VOA News

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کۆماریـیه‌کان هه‌وڵێـکی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر ده‌ده‌ن بۆ نه‌هێشـتنی یاسای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی له‌ ڕێـگه‌ی داخسـتنی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵیـیه‌وه‌.
زۆربه‌ی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی فیدراڵی کاره‌کانیان که‌مکراوه‌ته‌وه‌ یان ته‌واوی ڕاگیراوه‌ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆنگرس نه‌یتوانی به‌ ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن بۆ دابینکردنی پاره‌ بۆ حکومه‌ت.
کۆماریـیه‌کان که‌ زۆرینه‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا چه‌ندین جار مه‌سه‌له‌ی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تیان به‌ یاسای بیمه‌ی ته‌ندروسـتی گرێداوه‌ تاوه‌کو شـکسـت به‌ یاساکه‌ بهێنن. دیموکراته‌کانیش که‌ زۆرینه‌ن له‌ ئه‌نجومه‌نی سینات ڕێگه‌ له‌و هه‌وڵانه‌ی کۆماریـیه‌کان ده‌گرن.
نزیکه‌ی 800 هه‌زار کارمه‌ندی حکومه‌تی فیدراڵی پشـووی بێ موچه‌یان دراوه‌تێ و ئه‌وانه‌شی هێشـتا له‌ کاره‌کانیان ماوه‌نه‌ته‌وه‌ مسۆگه‌ر نیـیه‌ که‌ی موچه‌کانیان وه‌رده‌گرن.
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی خۆناونووسکردن له‌ پـلانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رۆک ئۆباماوه‌ په‌سه‌ندکراوه‌.
XS
SM
MD
LG