Accessibility links

ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هه‌رێم، هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوو و سه‌رنجه‌کانی تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌کان

  • Motabar Shirwani

شه‌ممه‌ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگه‌یاند که‌ به‌ پێی‌ پارتی یه‌که‌م ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌و دوابه‌دواشی گۆڕان ، یه‌کێتی، یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ ، بزوتنه‌وه و قه‌واره‌کانی دیکه‌ی به‌شدار له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه ژماره‌یه‌ک‌ سكاڵا ئاراسته‌ی کۆمیسیۆن کراوه‌.
یه‌کشه‌ممه‌ نوێنه‌رانی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن(گوڕان،یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ) کۆبونه‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌م کۆبونه‌وه‌یه‌، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو هیوا میرزا به‌ به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کانی گوت نوێنه‌رانی لایه‌نه‌کان ڕایانگه‌یاند،" ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه‌ بڕوات، ئێمه‌ وا ئه‌بینین یاری به‌ ده‌نگه‌کان ده‌کرێت به‌ که‌یفی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ده‌ست دایه‌ بۆیه‌ جێگه‌ی گومان و جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌."
له‌ لای خۆی هۆگر چه‌تۆ به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی شه‌مس بۆ چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ عێڕاق له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کاندا گوتی ڕێکخراوه‌که‌ی 1511 چاودێری له‌ وێزگه‌کاندا هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ 51 تیمی گه‌ڕۆگ و له‌ 11 شوێندا کێشه‌ی تۆمارکردووه‌ و به‌ کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندون.

XS
SM
MD
LG