سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ناپه‌سندی هێرشی تیرۆریستی یه‌کشه‌ممه‌ی کرد که له نزیک وه‌زاره‌تی ناوخۆدا روویدا.
له به‌شیکی ئه‌م بڵاوکراوه‌یه‌دا هاتووه،" ئه‌م جۆره تاوان وكاره‌تیرۆریستیانه كار له‌ئیراده‌ى خه‌لكى كردستان ناكات بۆ درێژه‌دان به‌ئاشتى ودیموكراسى وپێكه‌وه‌ژیان، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته مایه‌ى زیاتر قولكردنه‌وه‌ى گیانى ته‌بایى وپیكه‌وه‌ژیانى نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته سیاسیى وجه‌ماوه‌ریه‌كانى كوردستان."
راوێژکاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می له وتووێژی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دا گوتی،"ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر و تیرۆریستان هه‌وڵیاندا ئه‌و خۆشی و ئاشتی و ئاوه‌دانی و ئارامی له‌هه‌رێمدا هه‌یه به شێوه‌یه‌ک بشێوێنن و هه‌وڵ بده‌ن گۆڕه‌پانی کوردستانیش وه‌کوو ناوچه‌کانی تری عێڕاق به‌ده‌ستی ڕه‌شی خۆیان ناشیرن بکه‌ن."
به‌ڕێز سارمه‌می گوتیشی ،" خه‌ڵکی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه ده‌زگاکانی ئه‌منو ئاسایش له هه‌ر سێ پاریزگای هه‌رێم و ناوچه‌ی گه‌رمیان چاوکراوه‌ن و هه‌میشه ئه‌وانه له‌سه‌نگه‌ر دابوونه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پیلانی تیرۆریستان."
ئه‌م ته‌قینه‌وانه روویاندا ڕۆژێک پاش بڵاوکرانه‌وه‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له لایه‌ن کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێڕاق.
به پێی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، پاش نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه، به هۆی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له شاری هه‌ولێر شه‌ش که‌س کوژران و به ده‌یان که‌س بریندار بون.