ڕێکخراوێکی سوریایی بۆ چاودێریکردن ده‌ڵێت له ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی بۆسه‌ر خوێندنگایه‌کی ته‌کنیکی ئاماده‌یی له شارێکی باکوری سوریا که له‌ژێر کۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداواندایه به‌لانی که‌م 12 که‌س کوژراون و زۆربه‌شیان له خوێندکارانن.
ڕێکخراوی سوریایی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت له‌و هێرشه ئاسمانیه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه حکومه‌تی سوریا کردوویه‌تی له شاری ڕقه زۆربه‌ی قوربانیه‌کان له ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵیه‌وه‌ن.
ڕقه 160 کیلۆمه‌تر له شاری حه‌ڵه‌به‌وه دووره و له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌دایه که شه‌ڕ بۆ ڕوخاندنی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌ن و له‌و ده‌مه‌شه‌وه ئه‌م شاره که‌وتۆته ژێر ده‌ستی سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی حکومه‌تی سوریاوه بۆردومان ده‌کرێت.
له لایه‌کی تره‌وه پشکنه‌رانی چه‌کی کیمیایی که سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانن هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیان کردووه به پشکنین له 7 شوێندا له سه‌رانسه‌ری سوریادا به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌کردن له‌و به‌ڵگانه‌ی له‌سه‌ر هێرشی کیمیایی هه‌ن له سوریادا.
ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی پسپۆڕانی کیمیایی جیاوازن له ده‌سته‌ی پشکنه‌رانی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیایی که ئه‌رکه‌که‌یان له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ستپێده‌کات بۆ له‌ناوبردنی عه‌مماری چه‌کی کیمیایی به‌پێی ئه‌و ده‌نگدانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کرا بۆ بڕیارێکی تایبه‌ت به له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا.
هاوکات ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان به‌لانی که‌م 19 جه‌نگاوه‌ری سه‌ر به حکومه‌تیان کوشتووه له شه‌ڕێکدا له ناوچه‌ی قه‌له‌مون له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه.
هه‌ر ئه‌م ڕێکخراوه ده‌شڵێت ڕۆژی شه‌ممه سه‌رهه‌ڵداوان که ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌شیان تیادا بووه، گه‌وره ئه‌فسه‌رێکی له‌شکری سوریایان له ناوچه‌ی سنوریی نێوان سوریا و شانشینی ئوردوندا ده‌ستگیر کردووه وه‌ک سه‌رهه‌ڵداوان ده‌ڵێن ئه‌و ده‌ستگیرکردنه پاش شه‌ڕێکی چوار کاژمێری بووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه‌دا 26 سه‌رباز کوژراون و به‌لانی که‌میش 7 جه‌نگاوه‌ری بیانی که له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداواند بوون کوژراون.