ئێران له هه‌وڵی هێورکردنه‌وه‌ی نیگه‌رانیه‌کانی توندڕه‌واندایه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کان له‌گه‌ڵ واشنتۆندا و تاران ده‌ڵێت ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆکی ئه‌مریکا و ئێران‌دا ئاماژه‌یه‌ک نییه بۆ هاتنه‌وه ئارای خێرای په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ی عه‌باس ئه‌راقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێده‌چێت ئاڕاسته‌ی چه‌ند لایه‌نێکی ئێرانی کرابێت له‌وانه پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی که خاوه‌نی هێز و تواناییه‌کی به‌رچاوه له‌ناو کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
ئه‌راقچی ده‌ڵێت به‌بێ هیچ گومانێک مێژووی په‌یوه‌ندیه پشێو ئامێزه‌کانی نێوان واشنتۆن و تاران به‌هۆی په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی یان کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ناگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی ئێران له هه‌وڵی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه له بن به‌ست دراوه‌که‌دایه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ڕۆحانی به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه‌ن که به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
هه‌رچۆنێک بێت ئێران ڕوون و ئاشکرای نه‌کردووه چیی ده‌وێت له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی دووباره کرده‌وه که پێشتر گوتبووی چیی دی دژی وتووێژی ڕاسته‌وخۆ نییه له‌گه‌ڵ واشنتۆندا به‌ڵام گوتووشیه‌تی گه‌شبینیش نییه به‌رامبه‌ر به‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و وتووێژانه.
عه‌باس ئه‌راقچی ده‌ڵێت ئێران هه‌رگیز به ڕێژه‌ی له سه‌دا سه‌د بڕوا و متمانه‌ی به ئه‌مریکا نییه و ده‌شڵێت له ئاینده‌شدا وڵاته‌که‌ی هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان ئاڕاسته ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز بڕوای له سه‌دا سه‌دی به ئه‌مریکا نابێت.