گومانباره چه‌کداره‌کانی بۆکو حه‌رام به‌لانی که‌م 40 خوێندکاریان کوشتووه هاوکاتی ئه‌و هێرشه‌ی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ کردبویانه سه‌ر شوێنی خه‌وتنی قوتابیه‌کان.
کاپتن ئێلی لازاروس، ده‌مڕاستی له‌شکر به ده‌نگی ئه‌مریکای گوتووه چه‌کداره‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر کۆلیژی کشت و کاڵی هه‌رێمی یۆبی و خوێندکاره‌کان له خه‌ودا بوون که ده‌ستڕێژیان کراوه‌ته سه‌ر.
تا ئێستا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران باسی ده‌که‌ن به‌لانی که‌م 18 خوێندکار تیمارکراون له نه‌خۆشخانه‌ی شاری داماتارو ، پایته‌ختی هه‌رێمه‌که.
هه‌رێمی یۆبی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕووی هێرشی گومانبارانی توندڕه‌وانی بۆکو حه‌رام بۆته‌وه.
له مانگی حه‌وتیشدا توندڕه‌وان به هه‌مان شێوه هێرشیان کردۆته سه‌ر شوێنی خه‌وتنی خوێندکاره‌کان هه‌ر له هه‌مان هه‌رێم له باکوری نایجیریا و 29 قوتابی و مامۆستایه‌کیشیان کوشتووه.
بۆکو حه‌رام که به مانای (فێربوونی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایی گوناهه) هه‌ر له‌مساڵدا لۆمه‌ی کوژرانی سه‌دان که‌سی له ئه‌ستۆیه هاوکاتی ئه‌و هێرشانه‌ی کردویانه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌ت و بازاڕه‌کان و خوێندنگاکان و دامه‌زراوه میدیاییه‌کان و هه‌روه‌ها کڵێساکانیش.