چه‌ند خۆکوژێـک به جلوبه‌رگی هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شـاری هه‌ولێر و هه‌وڵیان داوه به ته‌قه و ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجۆک خۆیان به باره‌گاکه‌دا بکه‌ن، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه کوژراون.
هاوکات 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویش له نزیک باره‌گاکه‌دا ته‌قێنراونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده باس له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مبوڵانسێـکیش ده‌کرێت، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه ئایه ئه‌وه‌ش به‌شێـک له هێرشه‌که که‌وتبێت.
به‌پـێی دوایـین زانیاری 5 خۆکوژ هێرشه‌که‌یان کردووه و کوژراون. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه 6 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و نزیکه‌ی 62 که‌سیش برینداربوون و برینی یه‌کێـکیان قورسه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه جانی دیلان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادی پارێزگاری شاری هه‌ولێر کردووه.