Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێک له‌سه‌ر سوریا په‌سه‌ند ده‌کات

  • VOA News

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ تێکڕای ده‌نگ به‌رنوسێکی په‌سه‌ند کرد که‌ تیایدا داوا ده‌کرێت سوریا چه‌کی کیمایی خۆی له‌ناو ببات.
ده‌نگدانه‌که‌ له‌ دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو . ئه‌مه‌ش له‌ ئاکامی چه‌ند هه‌فته‌ی هه‌وڵی دیپلۆماسی نێوان ڕوسیاو ئه‌مه‌ریکا هاته‌ کایا. ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکه‌وتنه‌که‌ی جنێفی نێوان هه‌ردوو وڵات بوو ئه‌وه‌ی.
ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا هێرشی ئه‌مه‌ریکای بۆسه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دوورخسته‌وه‌ که‌ واشتنۆن به‌ تاوانباری ده‌زاێت بۆ هێرشه‌ کیماییه‌که‌ی مانگی هه‌شت له‌ ناوچه‌یه‌کی نزیک دیمه‌شق که‌ بوو به‌هۆی کوشتنی سه‌دان که‌س.
ئه‌م بڕیاره‌ پاش ئه‌وه‌ درا که‌ ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمایی به‌رنامه‌یه‌کی په‌سه‌ند کرد و تیایدا کاتی دیاریکراو بۆ ئامارکردن و له‌ ناوبردنی چه‌کی کیمایی سوریا دانا.
XS
SM
MD
LG