Accessibility links

هێمن سه‌یدی:سزاکانی سه‌ر ئێران گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێک شیانی ته‌قینه‌وه‌ و دروست بونی کێشه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌کرێت

  • Motabar Shirwani

هێمن سه‌یدی

هێمن سه‌یدی

نوێنه‌رانی شه‌ش وڵاتانی زلهێزی جیهان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیـیه‌که‌یان کۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ کاتێـکدایه‌ حکومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ریبڕیوه‌ خوازیاری دانوسـتاندنێـکی ڕاسته‌قینه‌یه‌‌ بۆ گه‌یشـتن به‌ ڕێـکه‌وتنێـک له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ری سیاسی ده‌ڵێت سه‌زاکانی سه‌ر ئێران گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێک شیانی ته‌قینه‌وه‌ و دروست بونی کێشه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌کرێت. به‌ڕێز سه‌یدی ده‌ڵێت توندڕه‌وه‌کانی ئێران به‌و قه‌ناعه‌ته‌ گه‌یشتون که‌ ئێران کێشه‌ی ئابوری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی ده‌سته‌ڵاتی خۆشیان بێت مه‌جبورن پاشه‌کشه‌ بکه‌ن هه‌رچه‌نده‌ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ چۆن قه‌ناعه‌ت به‌ به‌ده‌نه‌ی توندڕه‌وه‌کان ده‌که‌ن.
XS
SM
MD
LG