وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی زلهێزی جیهان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیـیه‌که‌یان کۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا حکومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته وه‌ها نیشـانی ده‌دات خوازیاری دانوسـتاندنێـکی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـک له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
زۆربه‌ی شیکه‌ره‌وان پـێـیان‌وایه له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له نیویۆرک به‌ره‌وپـێشـچوونێـک نایه‌ته دی، به‌ڵام دیپـلۆماتان هیوادارن کۆ ده‌نگیـیه‌ک هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستپـێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی کۆمه‌ڵی پـێـنج + یه‌ک له‌گه‌ڵ ئێران‌دا که دوایه‌مین جار له مانگی چواردا سـازکران.
جێی ئاماژه‌یه کۆبوونه‌وه‌که ده‌بێته یه‌که‌م په‌یوه‌ندی که له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رزه‌دا له ماوه‌ی شـه‌ش سـاڵی ڕابردوو له نێوان واشنتن و تاران بووبێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته یه‌کێـک له‌و جاره زۆر ده‌گه‌مه‌نانه‌ی کاربه‌ده‌سـتانی باڵای هه‌ردوو وڵات کۆبـووبێتنه‌وه له‌وه‌تای له سـاڵی 1980 وه په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بڕاون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کیری و هاوتا ئێرانیـیه‌که‌ی جه‌واد زه‌ریف ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که ده‌بن له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و چین و ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا. هه‌روه‌ها کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێـتی ئه‌وروپاش به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات.
وتووێژه‌کان پاش ڕۆژێـک سـازده‌کرێن که سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕوحانی گوتی خوازیاره له ماوه‌ی سێ بۆ شه‌ش مانگ به ڕێـکه‌وتنێـک بگه‌ن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی. ڕوحانی ڕۆژی چوارشه‌ممه به ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی گوت تاکه ڕێـگه بۆ به‌ره‌وپـێشـچوون ئه‌وه‌یه خشته‌یه‌کی کات بۆ وتووێژه‌کان دابنرێت.