کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایانگه‌یاند 18 زیندانیکراو له به‌ندیخانه‌ی چه‌ولیگ(بنگۆل) له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که هه‌ڵاتوون و هه‌موویان ئه‌ندامی پارتی کرێکارانی کوردسـتانن.
ده‌شڵێن ئه‌و 18 که‌سه که چواریان هێشـتا پـرۆسه‌ی دادگایی‌کردنه‌که‌یان ته‌واو نه‌بووبوو، تونێلێـکیان به درێژایی 70 مه‌تر له بنی به‌ندیخانه‌که هه‌ڵکه‌نیوه و لێوه‌ی هه‌ڵاتوون.
پـۆلیس و ده‌زگاکانی ئاسایشی تورکیا به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵێن نازانن به‌ره‌و کوێوه هه‌ڵاتوون.
جێی ئاماژه‌یه یه‌کێـک له مه‌رجه‌کانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له پـرۆسه‌ی ئاشـتیدا، ئازادکردنی ئه‌ندامه زیندانکراوه‌کانیه‌تی.