Accessibility links

نه‌تانیاهو به‌ دیپـلۆماتانی وڵاته‌که‌ی ده‌ڵێت ڕوحانی پشـتگوێ بخه‌ن


سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو، دیـپلۆماتانی وڵاته‌که‌ی ڕاسـپاردووه‌ کۆنگره‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان جێبهێڵن له‌و ده‌مه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه‌ وتاره‌که‌ی پـێشـکه‌ش ده‌کات.
نه‌تانیاهو له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتویه‌تی سه‌رۆکی نوێی ئێران به‌ ڕوویه‌کی خۆشه‌وه‌ خۆی نیشـان ده‌دات، به‌ڵام هێشـتا سیاسه‌ته‌کانی ئێران وه‌ک خۆیان ماون و نه‌گۆڕاون. ده‌ڵێت هه‌ر هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌ک ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕه‌تی کرده‌وه‌ دانبنێت به‌ ڕوودانی هۆلۆکۆستدا.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل گوتوشیه‌تی هه‌رچ کاتێـک ڕێبه‌رانی ئێران وازبهێنن له‌ نکوڵی‌کردن له‌ ڕوودانی هۆلۆکۆست و چیتر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئیسرائیل نه‌که‌ن و دانی پـیادابنێن، ئه‌وا ئه‌و ده‌مه‌ ئاماده‌ ده‌بین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گوێـیان لێبگرین.
XS
SM
MD
LG