Accessibility links

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما و حه‌سه‌ن ڕوحانی کۆنابنه‌وه‌


کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما و حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران کۆنابنه‌وه‌، له‌ میانه‌ی هه‌ردووکیان له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانن له‌ نیویۆرک.
ده‌ڵێن پـێده‌چێت کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ بۆ ئێرانیـیه‌کان زۆر ئاڵۆزبـبێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا ده‌ڵێن کاره‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌سه‌ر ئاسـتێـکی نزمدا به‌ مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌ بۆ کێشه‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
جێی ئاماژه‌یه‌ وا بۆ 36 سـاڵه‌ هێشـتا هیچ سه‌رۆکێـکی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ڕابه‌رێـکی ئێراندا کۆنه‌بووه‌ته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG