له پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان که لایه‌نی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنه ده‌ڵێت هه‌وڵێک له ئارادایه بۆ گۆڕینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن.
شه‌وی ڕابردوو پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه بۆ گۆڕینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌هاش یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که لایه‌نێکی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌یه ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کانی سلێمانی و ترس و دڵه ڕاوکێش له‌ناو خه‌ڵکدا دروست بووبوو.
ته‌قیه‌کی زۆر به ئاسماندا کراوه و وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن چه‌کدارێکی زۆر له نزیک و له چوارده‌وری کارگه‌ی دروستکردنی جل و به‌رگ له سلێمانی کۆبووبوونه‌وه.
ئه‌و کارگه‌یه بنکه‌ی جیاکردنه‌وه و ژماردنی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یه له شاری سلێمانی.
له سلێمانی چی ڕوویدا و بۆ ڕوویدا، بابه‌تی ئه‌م پرسیار و وه‌ڵامه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا.