Accessibility links

جه‌لال جه‌وهه‌ر: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن گۆڕدران ئه‌وا هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی سیڤیڵی ده‌گرینه‌ به‌ر

  • Balen Salih

جه‌لال جه‌وهه‌ر

جه‌لال جه‌وهه‌ر

سه‌رکرده‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت پارتی و یه‌کێتی به‌ هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان خه‌ریکی گۆڕینی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقن.

به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه‌ به‌راییانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندران پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ پله‌ی یه‌که‌م دێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ پله‌ی دووه‌م و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش به‌ پله‌ی سێهه‌م هاتووه‌.

جه‌لال جه‌وهه‌ر ده‌ڵێت لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵکی سه‌ر به‌ خۆیان و ئاسایشیان بردووه‌ بۆ جیاکردنه‌وه‌ و بژاردنی ده‌نگه‌کان و ئه‌مه‌ش گومانی دروست کردووه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز جه‌وهه‌ر ده‌شڵێت له‌ شاری هه‌‌ولێر به‌ سه‌دان سندوقی ده‌نگدان براون و پاش 20 کاژمێر ئه‌وجا دراونه‌ته‌ ده‌ست نێوه‌نده‌کان و ده‌شڵێت فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌کی زۆر کراوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتوویژه‌که‌دایه‌: ‌

XS
SM
MD
LG