Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: پارتایه‌تی(حیزبایه‌تی) له‌ کوردستان تووشی شکه‌ست بوه‌

  • Jani Diylan

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

زۆر که‌سان ده‌رچوونی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ پله‌ی سیه‌مدا له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ شکه‌ست پێناس ده‌که‌ن.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک مامۆستای زانکۆێ سه‌لاحه‌دین له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت"به‌ڵی به‌ بێگومان ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ی که‌ هه‌ن گۆڕانکاریه‌کی که‌مێش به‌سه‌ریاندا بێت یا وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه‌ ئه‌وه‌ کورسیه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ به‌راوورد به‌ هه‌ڵبژاردنی رابوردوو ژماره‌یه‌کی زۆر کورسی له‌ ده‌ست داوه‌ بۆیه‌ ئه‌توانین ئه‌مه‌ به‌ شکه‌ستێک دا بنێن بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ تێکرای پرۆسه‌که‌ وه‌رگرین و بیخه‌ێنه‌ نێو هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری زه‌رد و سه‌وز و له‌ ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ هه‌ڵبسه‌نگێنین من پێم وایه‌ به‌ره‌ی سه‌وز وه‌ یاخود با بڵێن به‌ هاوپه‌ێمانیه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌وز بوون و له‌ سه‌وز ده‌رهاتن وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وانه‌ کۆ بکه‌ێنه‌وه‌ من پێم وا نییه‌ ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌ بێت. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پارتایه‌تی( حیزبایه‌تی) له‌ کوردستان تووشی شکه‌ست بوه‌، ئه‌و شکسته‌ی که‌ ئێستا یه‌کێتی دووچاری هاتوه‌ بێگومان پارتیش به‌ هه‌مان شێوه‌ دووچاری هاتوه‌ به‌ڵام له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دیاره‌ توانیویان‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌کان بکه‌ن به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان بێت، ئه‌گه‌ نه‌ مۆدیلی حیزب شکه‌ستی پێ هاتووه‌".

XS
SM
MD
LG