Accessibility links

چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ دژی موچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌سـتپـێـبکات

  • Goran Tawfeeq

لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشـتیمانی دژ به‌ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران، ڕۆژی5 ی مانگی داهاتووی دیاریکرد وه‌ک واده‌یه‌ک بۆ ڕێـکخسـتنی خۆپـیشـاندانی جه‌ماوه‌ری له‌ 13 پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق.
گوته‌بێژی ڕێـکخسـتنی خۆپـیشـاندانه‌که‌ ڕایگه‌یاندووه‌ له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ نیشـتیمانیـیه‌دا که‌ بۆ نه‌هێشـتنی موچه‌ی خانه‌نشین ده‌سـتیپـێـکردووه‌، هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ ده‌گرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌ن پـله‌ی تایبه‌تن و له‌ پـۆسته‌ باڵاکاندا ته‌نها بۆ ماوه‌ی 4 سـاڵ خزمه‌تیان کردووه‌.
هاوکات هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شـدا چه‌ندین داواکاری ئاماده‌کراوه‌ به‌رزبکه‌نه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر گوێ‌نه‌دانی حکومه‌ت به‌ جێبه‌جێ‌نه‌کردنی داخوازی هاوڵاتیان و به‌ ده‌مه‌وه‌ نه‌چوونی داواکاریـیه‌کان.
له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کیشدا که‌ ده‌سـتی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا که‌وتووه‌، ئامانجی سـازکردنی خۆپـیشـاندانه‌که‌ بۆ یه‌کـخسـتنی شه‌قامی عێراق و به‌رفراوانکردنی ئه‌و داخوازیـیه‌یه‌ که‌ بۆ لابردنی یاسای ژماره‌ 50 ی سـاڵی 2007 و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای 23 سـاڵی 2007 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌ که‌ تایبه‌ت به‌ پارێزگاکان و پله‌ تایبه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌رچووه‌.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.
XS
SM
MD
LG