Accessibility links

کاثرین ئاشتۆن: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م هه‌فته‌یه‌ کۆده‌بنه‌وه‌

  • VOA News

کاثرین ئاشـتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ پـێـنج‌ ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌یـیه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ وتووێژکردن له‌ باره‌ی به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران. پـێشـبینی ده‌کرێت کۆبوونه‌وه‌که‌ ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.
خانم کاثرین ئاشـتۆن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی به‌ په‌یامنێران گوت پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسـا به‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ نیویۆرک. گوتیشی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی باش و به‌سوودی له‌گه‌ڵ زه‌ریفدا ئه‌نجامداوه‌.
هه‌روه‌ها گوتی ڕێـکه‌وتوون له‌ مانگی ده‌ جارێـکی دیکه‌ له‌گه‌ڵ تیمه‌که‌ی له‌ جنیڤ کۆبـبنه‌وه‌.
به‌پـێی ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رز کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکا گوتویه‌تی جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی زه‌ریف له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌کات.
XS
SM
MD
LG