ڕوسیا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا گوناهبار ده‌کات به به‌زۆر ناچارکردنی تا ڕێگه بدات ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بڕیارێکی هه‌ڕه‌شه ئامێز بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژ به سوریا په‌سه‌ند بکات، ئه‌گه‌ر هاتوو سوریا چه‌که کیمیاییه‌کانی نه‌خسته به‌رده‌ست.
سێرگیێ لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی به‌کارهێنانی ڕێکه‌وتنێکدایه له‌سه‌ر چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا تا مۆسکۆ ناچار بکات پشتیوانی له بڕیارێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات که هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی تیادایه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا له هه‌وڵی ده‌رکردنی بڕیارێکدان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌پێی به‌ندی 7 ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تایبه‌ت به جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ئه‌مریکا و ڕوسیا که داوای به‌ده‌سته‌وه‌دانی چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا ده‌کات و ئه‌گه‌ر سوریا جێبه‌جێی نه‌کرد ئه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری ده‌کات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ده‌ڵێت کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکا پێیان گوتووه ئه‌گه‌ر ڕوسیا بڕیاره‌که‌ی به‌ندی 7 په‌سه‌ند نه‌کات، ئه‌وا ڕێ له ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌گرن له‌وه‌ی چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا له‌ناوبه‌رن.
لاڤرۆڤ به که‌ناڵێکی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕوسیای گوتووه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی نیشاندانی باڵاده‌ستی خۆیدایه وه‌ک له‌وه‌ی سه‌نگی بخاته سه‌ر ئامانجی هاوبه‌ش بۆ له‌ناوبردنی چه‌که کیمیاییه‌کانی سوریا.
له ڕاگه‌یاندنێکدا که وێنه‌یه‌کی نێردراوه بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دیپلۆماتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له داڕشتنی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدان که زمانێکی به‌هێزی تیادا به‌کار ده‌هێنرێت بۆ میکانیزمه‌کانی جێبه‌جێکردن. ئه‌و کاربه‌ده‌سته ده‌شڵێت واشنتۆن باس له ورده‌کاریی ئه‌و بڕیاره ناکات.
ده‌مێکه ڕوسیا دژی به‌کارهێنانی هێزی له‌شکرییه له سوریادا و تا ئێستاش سێ هه‌وڵی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بۆ سه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر سوریا ڤیتۆ کردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه میدیای ڕوسیا له زاری لاڤرۆڤه‌وه ده‌ڵێت ڕوسیا خۆی ئاماده‌کردووه هێزی سه‌ربازی خۆی بنێرێت بۆ سوریا بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی پسپۆڕانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاری تیادا ده‌که‌ن وه‌ک به‌شێک له چه‌ک داماڵینی سوریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئاگاهیشی داوه ئیسلامیه‌کان له سوریادا دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر بێتوو به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا له ده‌سه‌ڵات لادرا.