کاتژمێر پێنجی سه‌ر له ئێواره بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن له سه‌ر بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن داخران و کۆتایی به ده‌نگدان هێنرا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
له ئێستادا ئامارکردنی ده‌نگه‌کان ده‌ستیپێکردووه و وه‌کو کۆمسیۆن ڕایده‌گه‌ێنێت بژاردنی ده‌نگه‌کان چه‌ند ڕۆژێک ده‌خایه‌نێت ئه‌وجا ئه‌نجامی فه‌رمی ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ ڕاده‌گه‌ێنرێت.
په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له پاش داخستنی بنکه‌ی ده‌نگدان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ستۆدیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له په‌یوه‌ندیدا بوون بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌که.
یه‌حیا به‌رزنجی له سلێمانی ده‌ڵێت به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که له سلێمانی هه‌ڵمه‌تی توندی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام له کاتی ده‌نگدانی ئه‌مڕۆدا له هێچ بنکه‌یه‌کی ده‌نگدان کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان لایه‌نگرانی یه‌کێتی و گۆڕان ڕووینه‌داوه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی یه‌حیا به‌رزنجی
سه‌لام باڵای له دهۆک ده‌ڵێت کێشه‌ی مۆری ئلیکترۆنی هه‌ر هه‌بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕیزه‌کان زۆربوونه‌وه زۆر که‌س فریا نه‌که‌وتوون ده‌نگی خۆیان بده‌ن، داواش له کۆمسیۆن کراوه واده‌ی ده‌نگدانه‌که زیاد بکرێت به‌ڵام کۆمسیۆن ڕێگای زیاد کردنی واده‌ی ده‌نگدانی نه‌داوه.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی سه‌لام باڵایی
ئه‌میر گۆران له به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت له گوندی به‌نێنانی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش کێشه له نێوان لایه‌نگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان ڕوویداوه.
ده‌قی ڕاپۆرتی ئه‌میر گۆران