Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما پلانی کۆبونه‌وه‌ی نییه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئێراندا

  • VOA News

کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان هه‌فه‌ی داهاتوو له‌ نیویۆرک ئه‌نجام ده‌درێت. ڕۆژی هه‌ینی حکومه‌تی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کارنامه‌ی خۆی بۆ ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ ئاشکرا کرد.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن سوریا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئافریکا له‌ سه‌ره‌وه‌ی کارنامه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا ده‌بن له‌ کۆبون له‌ کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا.
دین پیتمه‌ن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ڕێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییکان ده‌ڵێت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مه‌ریکا داوا ده‌کات به‌ خێرایی چه‌کی کیمایی سوریا له‌ ناوببرێت هه‌تا هه‌وڵه‌کان ده‌ست پێبکه‌ن بۆ کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا.
ئه‌و کاته‌ش که‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌ نیویۆرک کۆبونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کانی نایجیریا و لوبنان و فه‌له‌ستیندا کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌رکا ده‌ڵێن سه‌رۆک ئۆباما هیچ پلانێکی نییه‌ بۆ کۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆکی نوێی ئێراندا.
ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌.
XS
SM
MD
LG