حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی باشبکات و به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا.
ڕوحانی له ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆستی ئه‌مه‌ریکاییدا وتارێـکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیادا نووسیویه‌تی"سه‌رده‌می شه‌ڕ و شۆڕی خوێناوی به‌سه‌رچوو."
سه‌رۆکی نوێی ئێران ئه‌م وتاره‌ی چه‌ند ڕۆژێـک به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی شه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار وه‌ک سه‌رۆک له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات.
ڕوحانی جارێـکی دیکه جه‌ختی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی نادات.
هه‌روه‌ها له باره‌ی سوریاشه‌وه، نووسیویه‌تی ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی 12 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر هێرشه‌کانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ریان ئه‌نجامداوه هه‌مان ئه‌و توندڕه‌وانه‌ن ئه‌مڕۆ سوریا وێران ده‌که‌ن.
گوتیشی پـێویسته هه‌موو پـێـکه‌وه کاربکه‌ین بۆ به‌دیهێنانی وتووێژی نیشـتیمانی چ له سوریا یان به‌حره‌ین و پاشـان که‌ش‌وهه‌وایه‌ک دروسـتبکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌که خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان بده‌ن.
ڕایگه‌شیاند حکومه‌تی ئێران ئاماده‌یه یارمه‌تی بدات بۆ سـازدانی وتووێژ له نێوان حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.