ڕێـکخراوی جیهانی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کێمیاوی OPCW ده‌ڵێت حکومه‌تی سوریا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه زانیاری له باره‌ی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی داوه‌تێ، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له پـرۆسه‌ی نه‌هێشـتنی ئه‌م جۆره چه‌که له سوریادا.
مایکڵ لوهان گوته‌بێژی ڕێـکخراوه‌که له وتووێژێـکیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین چه‌ند ڕۆژێـکی دیکه زانیاری زیاتر له کاربه‌ده‌سـتانی سوریا وه‌ربگرین.
گوتیشی بڕیار وابوو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێـکخراوه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سازبکات بۆ تاووتوێـکردنی پـلانه‌کانی سوریای په‌یوه‌ست به چه‌که کیمیاویـیه‌کانی، به‌ڵام بۆ کاتێـکی نادیار دواخرا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ نه‌هێشتنی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا که تیایدا مۆڵه‌تی یه‌ک هه‌فته به سوریا دراوه زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر چه‌که کیمیاویـیه‌کانی بدات.