Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: پێموایه‌ ده‌مێکه سیستمی 50%50 له‌ کوردستان به‌سه‌ر چووه‌

  • جانی دیلان

Dr. Kirmanj Gundi

Dr. Kirmanj Gundi

لایه‌نه‌ به‌شدار بوه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی رۆژی شه‌ممه‌دا به‌و جۆره‌ باس ده‌که‌ن که‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ چاره‌نووس سازه‌، ئاخۆ مه‌به‌ست له‌م چاره‌ نووس سازیه‌ چیه‌؟ ئایا سیستمی 50 % 50 وه‌کو خۆێ ده‌مێنێته‌وه‌ یان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت؟
دکتۆر کرمانج گوندی مامۆستای زانکۆێ ئیاله‌تی ته‌نیسی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ده‌ڵێت"پێموایه‌ ئه‌وه‌ بۆچوونی هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ چاره‌نووس سازه‌ چونکه‌ هه‌ر یه‌که‌ به‌ لیستی جودا دابه‌زیوه‌، چاره‌نووس سازه‌ چونکه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ڕێژه‌ی، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارتانه‌ له‌ ناو میلله‌ت ده‌ر ده‌خاتن، چاره‌نووس سازه‌ ئه‌گه‌ر پارتی ده‌نگی "زۆرتر بێنێتن" که‌ به‌ ووێش ده‌چیتن پێشبینی ده‌کرێت پارتی کورسی زۆرتر بێنیتن له‌به‌رامبه‌ر به‌ یه‌کێتی. دکتۆر کرمانج هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێموایه‌ چاره‌نووس سازیه‌که‌ له‌ نێوان یه‌کێتی و گۆڕاندایه‌. دکتۆر کرمانج ده‌شڵێت به‌ دڵنییایه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ سیستمی 50%50 کۆتایی دێنێت چونکه‌ هه‌ر یه‌کێک هه‌ر ده‌نگێک بهێنیت ده‌بێته‌ پێناسه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارته‌ له‌ ناو میلله‌ت وه‌ بۆ یه‌کێتی و پارتی ئه‌گه‌ر مه‌رامیان بوایه‌ وه‌کو پێشان ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی که‌ هه‌یان بوو له‌ نێوانیان یا خود ئه‌و هاوپه‌ێمانیه‌ی که‌ یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ن پێموایه‌ ئه‌گه‌ر بیانویستبایه‌ درێژه‌ به‌ هه‌مان سیاسه‌ت بده‌ن به‌ لیستی جودا دا نه‌به‌زین، پێموایه‌ سیستمی 50%50 ده‌مێکه‌ به‌سه‌ر چووه‌ له‌ کوردستان".
XS
SM
MD
LG