Accessibility links

کاربه‌ده‌سـتێـکی سووننه‌ی عێراق: زیاتر له‌ 15 که‌سی سووننه‌ له‌ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ له‌ به‌سره‌ کوژراون

  • VOA News

پـۆلیس و کاربه‌ده‌سـتێـکی سووننه‌ له‌ عێراق ده‌ڵێن له‌ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ی ڕابردوو 17 که‌سی سووننه‌ له‌ شـاری به‌سـره‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌ی باشوری وڵاته‌که‌ کوژراون، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و هه‌ڕشانه‌ی له‌ دژی سووننه‌ کراون‌ بۆ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی عێراقدا ده‌کرێنه‌ سه‌ر شیعه‌کان.
عه‌دبدول که‌ریم ئه‌لخه‌زره‌جی سه‌رۆکی دیوانی وه‌قفی سووننه‌ له‌ پارێزگای به‌سره‌ شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی به‌هۆی نه‌بوونی ئاسایش له‌ ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌کانی سووننه‌ له‌ پارێزگاکه‌دا بڕیاریان داوه‌ هه‌موو مزگه‌وته‌کان به‌ ڕووی خه‌ڵـکیدا دابخه‌ن، ئه‌ویش له‌ پـێناو پاراستنی گیانیان.
ئه‌لخه‌زره‌جی له‌ په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس گوتویه‌تی پـێش کوشتنکاریـیه‌کان له‌ که‌سی نه‌ناسراوه‌وه‌ نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ چووه‌ که‌ تیایاندا گولـله‌ له‌ زه‌رفه‌کاندا هه‌بووه‌ و له‌گه‌ڵیدا نووسراوێـک هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات تۆڵه‌ له‌ سووننه‌کان بکرێته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی یاخیبوان ده‌یکه‌نه‌ سه‌ر شیعه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا. گوتوشیه‌تی بۆیان نووسیون پارێزگاکه‌ چۆڵ بکه‌ن.
کوژراوه‌کانیش مه‌لا و وتاربێژی مزگه‌وت و که‌سانی که‌ بۆ نوێژکردن چوون بۆ مزگه‌وته‌کانی تێدایه‌. دوایه‌مینیان خاون فرۆشگایه‌کی ته‌مه‌ن 70 سـاڵ که‌ له‌ ناو فرۆشگاکه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ کوژرابوو‌.
کاربه‌ده‌سـتێـکی پـۆلیس کوژرانی ئه‌و 17 که‌سه‌ی پـشـتڕاستکرده‌وه‌.
XS
SM
MD
LG