Accessibility links

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: حکومه‌تی بنکه‌ فراوان گه‌وره‌ترین زیانه‌ بۆ دیموکراسی و مافی خه‌ڵک له‌ هه‌رێمی کوردستان

  • Balen Salih

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ هه‌ڵبژاردن به‌ بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی دیموکراسی داده‌نرێت به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێران ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی نێگه‌تیڤانه‌ ده‌ده‌ن.

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی هاوڕایه‌ و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ تا ئێستای هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا بینراوه‌ نیشانه‌یه‌که‌ که‌ تێگه‌یشتنی هێزه‌ سیاسیه‌کان و خه‌ڵکیش له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بۆ دیموکراسی تێگه‌یشتنێکی سه‌ره‌تاییه‌ و هه‌موو بیر له‌ یاریکردنێکی ساده‌ و ڕووکاریی ده‌که‌نه‌وه‌.

دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت تا ئه‌م کاتی وتووێژه‌ش پێشبینی کردن بۆ گۆڕینی هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردن کارێکی ئاسان نییه‌ و ده‌شڵێت ئێستا ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن نه‌توانن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی زیاتر له‌وه‌ی که‌ هه‌یانه‌ به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌شداریکردنیان له‌ حکومه‌تدا له‌ ئاستی متمانه‌کردن‌ پێیان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌شکه‌ونه‌ ژێر پرسیاری خه‌ڵکه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG