Accessibility links

دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو: چاره‌سه‌ریه‌کانی کێشه‌ی عێراق نه‌ له‌ ئانکه‌ره‌ن و نه‌ له‌ تارانن به‌ڵکو له‌ به‌غدان

  • Balen Salih

 دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو

دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو

سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی هه‌ردوو وڵاتی تورکیا و عێراق ده‌کات و بێجگه‌ له‌ دۆسێی سوریا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئانکه‌ره‌ و تارانیشدا باس له‌ کێشه‌ سیاسی و ئاسایشیه‌کانی عێراقیش ده‌کات.

دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ده‌شێت به‌شێکی سه‌ردانه‌که‌ی ئوسامه‌ ئه‌لنوجه‌یفی بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ی دراوسێی عێراق په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقه‌وه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌ی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی عه‌ره‌بی سوننه‌ بخوازێت په‌یوه‌ندیه‌کانی سوننه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ تاراندا به‌ره‌و باشتر به‌رێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو که‌ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق ڕژد بن له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان به‌ تایبه‌تیش هێزه‌ سیاسیه‌کانی شیعه‌کان و سوننه‌کان ئه‌وا پێویسته‌ بزانن به‌ سه‌ردانی پایته‌خته‌کانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر کێشه‌کان قوڵ تر ده‌بنه‌وه‌ نه‌ک چاره‌سه‌ر بن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG