هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به‌ڕێوه‌یه و بڕیاره ڕۆژی 21 ی ئه‌م مانگی نۆیه ده‌نگده‌ران بچنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم هه‌ڵبژێرن.
له‌م ماوه‌یه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا که‌م و کوڕی و وه‌ک ده‌شگوترێت که‌مته‌رخه‌میش هه‌ن له ڕوانگه‌ی ئه‌و پێشێلکاری و توندوتیژیانه‌ی له ڕۆژانی پێشوی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا ڕوویانداوه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زاکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت شێوازی بانگه‌شه‌کردنی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و زمانه‌ی به‌کار ده‌هێنرێت زمانێکه بۆ دروشمکاری و ئه‌و په‌یمانانه‌ی ده‌درێن له ده‌می ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌دا کاریگه‌رییان ئێجگار که‌مه بۆسه‌ر خه‌ڵک.
دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت یه‌کێک له دیارده ناشارستانیه‌کانی تر ئه‌وه‌یه پاش ئێواران کاروانی ئۆتۆمبێله‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کان ڕیز ده‌به‌ستن و خه‌ڵک به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به لایه‌نه‌کان نین به چاوێکی ناشایسته‌وه سه‌یریان ده‌که‌ن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به متمانه‌ی ده‌نگده‌ر دکتۆر کامه‌ران ده‌ڵێت به‌راستی هه‌تا ئێستاش به‌شێکی زۆری ده‌نگده‌ری کورد له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ست و سۆز ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان و بێ له‌وه‌ش لاوازی زۆرێک له کاندیده‌کان هۆکارن که چاوه‌ڕوان نه‌کرێت خه‌ڵک به ژماره‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری له ده‌نگداندا بکه‌ن و به تایبه‌تیش له هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: