Accessibility links

هاوکاری ئێران و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ دابین کردنی یارمه‌تی مرۆڤی له‌ناوچه‌که‌ به‌ سوریاوه‌

  • Motabar Shirwani

 ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری

به‌رپرسی کاروباری مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ڤالری ئیموس ڕایگه‌یاند ئێران هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان توندوتۆڵتر ده‌کات سه‌باره‌ت به‌ یارمه‌تی مرۆڤی له‌ ئاستی هه‌رێم و نێونه‌ته‌وه‌یی و گوتی هاوکاریکردنی کاریگه‌رانه‌ زۆرگرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی تر بتوانن پێویستیه‌کانی خه‌ڵکێکی زۆر پێویستی ئه‌م جیهانه‌ دابین بکه‌ن.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری شاره‌زای کاروباری ئێران ده‌ڵت ڕاسته‌ ئێران پێخۆشه‌ نیه‌ ڕژێمی سوریا بڕوخێت و به‌توندی تائێستا پشتگیری ڕژێمی بشار ئه‌سدی کردووه‌ به‌ڵام ئه‌م پشتگیریه‌ تائه‌و ئاسته‌ن که‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تاکتیکی و به‌ تایبه‌تی ستراتێژیکی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا نه‌که‌ونه‌ مه‌ترسی بۆیه‌ ئێران ده‌ستی به‌ ده‌رخستنی نیشانان کردوه‌ن و ده‌ڵێن ئاماده‌ی هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یین.
XS
SM
MD
LG