Accessibility links

شه‌ماڵ ره‌ووف:ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ڕنگه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا یه‌ک جار ده‌ستی به‌رز نه‌کردبێته‌وه‌ به‌ مووچه‌یکی زۆر خانه‌ نشێن ده‌کرێت

  • Jani Diylan

Shamal Raouf

Shamal Raouf

دیاره‌ سکالایه‌کی زۆر هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و مووچه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ به‌ په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کان ده‌درێت له‌ ده‌می خانه‌ نشێنیاندا.
شه‌مال ره‌ووف چالاکی کاروباری سڤیل له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "هه‌ر له‌و کاته‌ی کوردسان ئازاد کراوه‌ هه‌ر چوار ساڵێک هه‌ڵبژاردن کراوه‌ وه‌ هه‌موو چوار ساڵ جارێک 111 ئه‌ندام په‌رله‌مانێک به‌ مووچه‌یه‌کی زۆر زۆر به‌رز خانه‌ نشین کراوون، ئه‌مه‌ جارێک وایه‌ مووچه‌ی یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانێک ڕه‌نگه‌ مووچه‌ی ده‌یان گه‌نج، ده‌یان لاو، ده‌یان کرێکاری ئه‌م وڵاته‌ بدات بۆیه‌ دووای ئه‌م هه‌موو به‌ تاڵان بردنه‌ بۆیه‌ خه‌ڵک ئێتر بێ ئومێد بوه‌ که‌ ده‌ڵه‌ی ئێتر به‌سه‌ و ناکرێ ئه‌م ناڕه‌واییه‌ هه‌ر وا به‌رده‌وام بێت. کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت مامۆستا وا هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ وانه‌ ئه‌ڵێته‌وه‌ و بۆ فه‌ره‌تر له‌ 50 ساڵ خزمه‌ت ئه‌کات، کرێکارمان هه‌یه‌ تا ئێستا بیمه‌ی نییه‌، کرێکارمان هه‌یه‌ تا ئێستا خانه‌ نشینی نییه‌ به‌ڵام ئه‌ندامێکی په‌رله‌مان ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌ یه‌ک جار ده‌ست به‌رز نه‌کاته‌وه‌ ڕه‌نگه‌ گه‌وره‌ترین گرفتیش بێت بۆ وڵاته‌که‌ له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ که‌چی به‌و خانه‌ نشینیه‌ گه‌وره‌یه‌ خانه‌ نشێن ده‌کرێت".

XS
SM
MD
LG