سه‌رۆک ئۆباما ڕاگه‌یاندنێکی ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیای ڕه‌ت کردۆته‌وه که ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا به‌رپرسن له هێرشه کیمیاییه‌که‌ی مانگی ڕابردوو.
له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بڵاوکراوه‌ته‌وه سه‌رۆک ئۆباما گوتوویه‌تی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌مریکا و ڕوسیا ده‌بێت میکانیزمی پشتڕاستکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی سوریا ته‌واوی تواناییه‌کانی چه‌کی کیمیایی خۆی ده‌خاته به‌رده‌ست.
هاوکات جان کیری ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاگاهی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای بۆ سوریا دووباره کرده‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزێکی له‌شکریی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه ئه‌گه‌ر بێتوو دیمه‌شق وابه‌سته‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه نوێیه نه‌بێت.
به‌ڕێز کیری له ئۆرشه‌لیم ئه‌و ئاگاهیه‌ی دا.