تاڵیبانه‌کانی پاکستان داوا ده‌که‌ن حکومه‌تی وڵاته‌که توندڕه‌وان و میلیشیا گیراوه‌کان ئازاد بکات و هه‌روه‌هاش ده‌ست بکات به کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کان له ناوچه‌ی عه‌شره‌ته‌کان.
ئه‌م داواکاریانه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکدا به ئۆتۆمبێلێکدا که ژماره‌یه‌ک گه‌وره ئه‌فسه‌ری له‌شکری تیادا بوو وه یه‌کێکیان گه‌وره ژه‌نه‌راڵیکی له‌شکریی بوو، وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی پاکستانی ده‌ڵێن ئه‌و گه‌وره ژه‌نه‌راڵه سه‌رکرده‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان بووه.
ئه‌نجومه‌نی ڕێبه‌رایه‌تی تاڵیبان بڕیاری داوه له‌سه‌ر پێویستی بۆ پێکهێنانی متمانه به‌ر له وتووێژه‌کانی ئاشتی و هه‌روه‌هاش ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له کۆبوونه‌وه‌دان به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی پێشنیازێکی حکومه‌ت بۆ ده‌ستپێکردنی دانوستاندن.
لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کانی پاکستان پشتیوانی له‌و دانوستاندنانه ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ تاڵیبانه‌کان و به باشترین ڕێگه ناودێریان کردووه بۆ کۆتایی پێهێنانی ده‌یان ساڵه‌ی یاخیبوون له پاکستان‌دا که بۆته مایه‌ی کوژرانی هه‌زاران که‌س له وڵاته‌که‌دا.