Accessibility links

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئێستا به‌ده‌په‌ش به‌ گومانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیا ده‌ڕوانێت

  • Balen Salih

 به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

ڕاگرتنی کشانه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ خاکی تورکیاوه‌ وه‌ک هه‌ندێک له‌ چاودێر ده‌ڵێن ده‌شێت ببێته‌ مایه‌ی ته‌گه‌ره‌ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیادا.
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر هاوڕا نییه‌ و ده‌ڵێت پێی وانییه‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا یان پرۆسه‌ی ئاشتی وڵاته‌که‌ که‌وتبێته‌ قه‌یرانه‌وه‌، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ئاک پارتی و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش خواستیان هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا.

به‌ڕێز جه‌عفه‌ر له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ناکرێت له‌ هه‌موو کاتێکدا پشت به‌ میدیای تورکیا ببه‌سترێت کاتێک دێته‌ سه‌ر دۆزی کورد و هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد، وه‌ک ده‌ڵێت چونکه‌ زۆرێک له‌ میدیاکان له‌ به‌ره‌ی ئۆپزسیۆنه‌کانی تورکیادان.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG