Accessibility links

جان کیری: ئه‌مریکا و ڕوسیا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی سوریا ده‌بێت بیانگرێته‌به‌ر بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ چه‌کی کیمیایی


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ڕوسیادا وابه‌سته‌ن تا به‌ زووترین کات چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی سوریا له‌ناوببرێن و به‌ پارێزراوترین ڕێگه‌ش ئه‌و کاره‌ بکرێت.

جان کیری ده‌شڵیت واشنتۆن و مۆسکۆ ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوریا له‌ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا چه‌که‌کانی ئاشکرا بکات.

پاش 3 ڕۆژ وتوویژکردن له‌ ژنێف وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ردوو لا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ده‌سبه‌جێ سوریا مافی پشکنینی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ بدات که‌ چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی لێن و وه‌ک ده‌ڵێت ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌کانه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG