Accessibility links

سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا ڕێکه‌وتنی ژنێف ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌


هێزه‌کانی حکو‌مه‌تی سوریا به‌تۆپی قورس و له‌ئاسمانه‌وه‌ بۆردومانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقیان کردووه واته‌‌ ئه‌وبه‌شانه‌‌ی له‌ژێرکۆنترۆڵی سه‌رهه‌ڵداواندایه‌.
هێرشه به‌رده‌وامه‌که‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی حکو‌مه‌ت هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ وتووێژی ڕوسیاو ئه‌مریکا له‌ژنێف و ڕیکه‌وتن له‌سه‌ر له‌ناوبردنی چه‌کی کیمیاوی سوریا.
به‌رپرسی سه‌ربازی چه‌کدارانی گشتی ئۆپۆزسێۆن له‌ئیسته‌نبوول پلانه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ڕووسیا بێلایه‌ن نیه‌.
ژه‌نه‌ڕال سه‌لیم ئیدریس ده‌ڵێت ئۆپۆزسێۆن ئه‌م پێشنیاره‌ به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د و ڕووسیا نیازپاکییان ‌نیه‌ و ڕووسیا هاوکاری ڕژێمی سوریایه‌ له‌کوشتنی خه‌ڵکی سوریا، ده‌شڵێت ئه‌م ده‌سپێشخه‌ریه‌ هه‌وڵێکه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی کات و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ک بۆ ده‌ربازکردنی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د.
ژه‌نه‌راڵ ئیدریس ده‌ڵێت، ده‌سپێشخه‌ریه‌که‌ هیچی بۆ ئۆپۆزسێۆن تێدانیه‌ و‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌رده‌وامی ده‌دات به‌ شه‌ڕه‌کانی خۆی دژی ڕژێمی سوریا.
زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی ڕاپۆرتی (ئێدوارد یه‌رینیان) دایه‌ ، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ قاهیره‌.

XS
SM
MD
LG