Accessibility links

مێزگرد: ڕێککه‌وتنی ئه‌مه‌ریکاو ڕوسیا بۆ نه‌هێشتنی چه‌کی کیمیاوی سوریا

  • Motabar Shirwani

شه‌ممه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و روسیا له‌ سێهه‌م ڕۆژی گفتوگۆکانی ژنێو ڕێککه‌وتن له‌ سه‌ر چوارچێوه‌یه‌ک بۆ له‌ناو بردن یانیش گواستنه‌وه‌ی چه‌کی کیمیاوی سوریا بۆ ژێر کونتڕۆڵی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی.

دوو شاره‌زای کورد عه‌لی فیکری ئیشک و ڕه‌دیف مسته‌فا پارێزر و چالاکوانی مافه‌کانی مڕۆڤ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌ڕۆژی کورد له‌ سوریا ده‌دوێن.
به‌رێز مسته‌فا ده‌ڵێت،" هیچ باوه‌ڕمان به‌ رژێمی ئه‌سد نیه و ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بوین هێزی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا وهی ڕۆژئاوا گورزێکیان له‌ ڕژێمی سوریا دابایه‌،‌" و به‌و پێشنیازه‌ ژه‌هراوییه‌ی ڕوسیا به‌ ئه‌ندازه‌ی رژێمی سوریا شه‌ریکه‌ له‌ کوشتار‌ی له‌ سوریا ڕووده‌دات . ئه‌و ده‌شڵێت مه‌سه‌له‌ی تری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چۆن کۆتایی به‌‌ئێش و ئازاری گه‌لی سوریا بهێندرێت.

‌ عه‌لی فیکری ئیشک سه‌باره‌ت به‌ پاشه‌ ڕۆژی کورده‌کان له‌ سوریا پێشبینی ده‌کات که‌ چۆن پێگه‌ی کورده‌کان له‌ کوردستانی عێڕاق له‌ پاش 2003 به‌هێزبو ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش له‌ پاشه‌ڕۆژ بۆ کورده‌کانی سوریا ده‌ڕه‌خسێت. ئه‌و ده‌شڵێت کورده‌کان ده‌بێت زیاتر یه‌کگرتوو بن و بۆ شتی بچوک یه‌کتربریندار نه‌که‌ن.
XS
SM
MD
LG