Accessibility links

شێرکۆ جیهانی:ئاکه‌په‌ ئه‌گه‌ر ئێستا نه‌توانی گۆڕانکاری بکات پاش هه‌ڵبژاردن هیچ گه‌رنتیه‌ک نییه‌

  • Jani Diylan

Sherko Jihani شێرکۆ جیهانی

Sherko Jihani شێرکۆ جیهانی

حکومه‌تی ئاکه‌په به‌ نیازی پێشکه‌شکردنی ده‌سته‌به‌ندیه‌کی نۆیه‌ سه‌باره‌ت به‌ داخوازیه‌کانی کورد له‌ باکور.

حکومه‌تی ئاکه‌په هه‌ر له‌ ده‌ستپێکردنی پرۆسکانی ئاشتیه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ داخوازیه‌کانی کورد چه‌ند ده‌سته‌ به‌ندیه‌کی پشکه‌ش کردووه. رۆژنامه‌وان شێرکۆ جیهانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆئه‌وه‌ی که‌ ئێشتاکه‌ ئاکه‌په‌ به‌ نیازی پێشکه‌شکردنیه‌تی چ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تردا هه‌ێه‌ ده‌ڵێت" به‌ گشتی ئه‌وه‌نده‌ی من به‌ دوادا چوونمدا هه‌بوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و کێشه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و ئه‌و کارانه‌ی‌ پارتی ئاکه‌په‌ کردوویه‌تی ده‌بینم به‌ گشتی ده‌وڵه‌تی ئاکه‌په‌ تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکی گرنگی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی کورد نه‌ناوه‌.کاک شێرکۆ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت شته‌کان به‌ گشتی وا پێ ده‌چێت له‌ چوارچێوه‌ی نمایشێکه‌ بۆ وه‌ ده‌ستهێنانی ده‌نگێکی زۆرتر له‌ داهاتوودا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگێکی زۆرتری کوردان به‌ ده‌ست بهێنی".

XS
SM
MD
LG