Accessibility links

له‌ هیندسـتان 4 که‌س له‌سه‌ر ده‌سـت‌درێژیکردنه‌ سه‌ر کچـێک حوکمی له‌سێداره‌ ده‌درێن

  • VOA News

دادگایه‌کی هیندسـتان حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ 4 پـیاو ده‌رکرد له‌سه‌ر ده‌سـتدرێژیکردنه‌ سه‌ر کچـێـک و پاشـان کوشـتنی.
پارێزه‌ری تاوانباره‌کان داوای له‌ دادگاکه‌ کرد سزاکه‌ سووک بکات، به‌ڵام دادوه‌ر یوجیش خانا ڕه‌تیکرده‌وه‌ و گوتی ناکرێت دادگا له‌ به‌رامبه‌ر تاوانێـکی وه‌ها دڕندانه‌ سزا سووک بکات.
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگا هه‌ر چوار تاوانباره‌که‌ ده‌سـتیان به‌ گریان کرد.
باوکی کچه‌که‌ گوتی ئێسـتا سه‌بوری به‌ دڵیدا هات که‌ دادگا حه‌قی کچه‌که‌ی کرده‌وه‌.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ 16 ی مانگی دوازده‌ی سـاڵی ڕابردوو قوربانیـیه‌که‌ که‌ کچێـکی ته‌مه‌ن 23 سـاڵ بوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێـیه‌کی له‌ سینه‌ما به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ به‌ پاس ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵێـکی شه‌ش که‌سی ڕێگه‌یان پـێگیرا، پاشان په‌لاماری کچه‌که‌یان دا و به‌ دوای یه‌کدا ده‌سـتدرێژیان کردبووه‌ سه‌ر‌ و له‌گه‌ڵیدا به‌ شیشێـکی ئاسن لێـیان دابوو‌ و دووچاری برینی قورسیان کردبوو.
کچه‌که‌ پاش ڕووداوه‌که‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشـخانه‌ کرا و دواتر گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی سنگافور، به‌ڵام پاش دوو هه‌فته‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانی گیانی له‌ده‌سـتدا.
ڕووداوه‌که‌ هیندسـتانی هه‌ژاند و ناڕه‌زایـیه‌کی زۆری لێـکه‌وته‌وه‌. هه‌روه‌ها گوشـاری زۆر خرایه‌ سه‌ر حکومه‌ت تاوه‌کو چیتر له‌ به‌رامبه‌ر ده‌سـتدرێژیکردنه‌ سه‌ر ژنان سزای سووک نه‌بێت.
دوو تاوانباره‌که‌ی تر، یه‌کێـکیان له‌ مانگی سێ له‌ زیندان خۆی کوشـتبوو. ئه‌وی دیکه‌یان که‌ له‌ ده‌می ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ نه‌وجه‌وان بوو‌، مانگی ڕابردوو حوکمی زیندانی 3 سـاڵ درا.
XS
SM
MD
LG