له ئێوارانی رۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆک ئوباما سه‌باره‌ت به شیانی هێڕش بردنه سه‌ر سوریا وتارێکی پێشکه‌ش به ئه‌مریکاییه‌کان و جیهان کرد .
له وت‌و وێژێکی ڕاسته و خۆی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ دکتۆر ئازاد مورادیان به‌رپرسی کۆمیته‌ی کورده‌کانی باکوری ئه‌مریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له ئێران سه‌باره‌ت به ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئوباما ده‌ڵێت" هه‌ر وه‌ک هه‌مووتان ده‌زانن له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوودا ئه‌م ده‌مه قڕه له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌وه‌ی که باسی ئه‌وه ده‌کات سه‌رۆک ئوباما به‌ره‌و ئه‌وه ده‌جێت له هێزی سه‌ربازی که‌ڵک وه‌ربگرێت وه یاخود گوێ به‌و کاره دیپلوماسیه بدات یان ئه‌و هه‌وڵه دیپلوماسیه که روسیا و برێک له وڵاتانی تر که ده‌ستیان پێ کردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر بگرن له کردارێکی له‌شکه‌ری ، به باوه‌ری من ئه‌و مه‌ترسیه بوو که سه‌رۆک ئوباما ئه‌و سه‌روه‌ریه که وڵاته یه‌کگرتوه‌کان ده‌بێت به جێ بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له خه‌ڵكی هه‌ژار و خه‌ڵکی لێ قه‌وماوی سوریا به‌رگری بکات، به‌ڵام به داخه‌وه ته‌نی دا به‌وه‌ی که پێشنیاری روسیا وه پێشنیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ ڕاگرتنی هه‌ر چه‌شنه چالاکیه‌کی سه‌ربازی په‌سه‌ند بکات که له رێگای دیپلۆماسیه به‌رده‌وام بن له سه‌ر ئه‌و فیشارانه که سوریا له چه‌کی کیمیاوی له کرداره له‌شکه‌ریه‌کانیدا که‌ڵک وه‌ر نه‌گرێت".