Accessibility links

بان کی مون هیواداره‌ وتووێژه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا له‌ باره‌ی سوریا سه‌رکه‌وتووبن

  • VOA News

بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان خۆشـحاڵی خۆی نیشـانداوه‌ به‌و وتووێژانه‌ی له‌ نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چن. ئومێدی خواست ئه‌مه‌ بـبێته‌ مایه‌ی گه‌یشتن به‌ ڕێـکه‌وتنێـک له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مسۆگه‌رکردنی له‌ ناوبردنی چه‌که‌ کیمیاویـیه‌کانی سوریا.
فه‌رحان حه‌ق جێـگری گوته‌بێژی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی به‌ڕێز بان کی مون پـێـیوایه‌ زۆر گرنگه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کارێـک بکه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌ گه‌وره‌که‌ی سوریا که‌وا بۆ زیاتر له‌ 2 سـاڵ و نیوه‌ درێژه‌ی کێشاوه‌.
هه‌روه‌ها فه‌رحان حه‌ق ڕایگه‌یاند ئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهمی نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا وا به‌ره‌و جنێڤ ده‌ڕوات تاوه‌کو له‌وێ له‌ باره‌ی پـلانه‌کان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا وتووێژبکات.
XS
SM
MD
LG