گه‌وره یاسادانه‌رێـکی ڕووسیا ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ڕه‌نگه وڵاته‌که‌ی چه‌کی زیاتر به ئێران بفرۆشێت و هه‌روه‌ها پـیاداچوونه‌وه به ڕێکه‌وتنی تایبه‌ت به به‌کارهێنانی وڵاته‌که‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی پـێداویسـتیـیه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان بکات، ئه‌گه‌ربێت و ئه‌مه‌ریکا گورزی له‌شـکری له سوریا بدات.
ئه‌لێکسی پـوشکۆڤ سه‌رۆکی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌یی له خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ڕووسیا به یاسادانه‌رانی گوت هیواداره ئه‌مه‌ریکا پشـتگیری له پـێشـنیاره‌که‌ی ڕووسیا بکات بۆ دانانی چه‌که کیمیاویـیه‌کانی سوریا له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه.
له ده‌می دانیشتنه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی ڕووسیا بۆ تاووتوێکردنی پـرۆژه بڕیارێـک له باره‌ی سوریاوه، کۆمۆنیسته‌کان داوایانکرد وڵاته‌که‌یان چه‌کی زیاتر به ئێران بفرۆشێت و پـیاداچوونه‌وه به مه‌رجه‌کانی ڕێگه‌دان به گواستنه‌وه‌ی پـێداویسـتیـیه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ڕێگه‌ی وڵاته‌که‌یانه‌وه بۆ ئه‌فغانسـتان بکرێت.
پـوشکۆڤ له وه‌ڵامدا گوتی جارێ زووه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت، که له ئێسـتا ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا کارده‌که‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی دیپـلۆماسی بۆ قه‌یرانه‌که، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له واشنتن ده‌هۆڵی شه‌ڕ لێبدرێت، ئه‌وا ئه‌و ده‌مه پـێویسته ڕووسیا بیر له‌و هه‌نگاوانه بکاته‌وه.
بڕیاره له کۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له په‌راوێزی کۆنگره‌یه‌کی ئاسایشی له قیرغزسـتان، ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا و حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی ئێران کۆبـبنه‌وه.