Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما : داوام له‌ ڕێبه‌رانی کۆنگرێس کردووه‌ ده‌نگدان دوا بخه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدان بۆ به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی سوریا


له‌ وتاره‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما پێشنیازه‌که‌ی ڕوسیا و وه‌ک ده‌شگوترێت قایل بوونی سوریا به‌و پێشنیازه‌، به‌ ئاماژه‌یه‌کی پۆزه‌تیفانه‌ ناودێری کرد.

له‌ وتاره‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما جه‌ختی کرده‌وه‌ له‌وه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سوریا به‌هۆی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه‌وه‌ له‌ ڕێی ئۆپه‌راسیۆنێکی سنورداری له‌شکرییه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت.

سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت هیچ که‌سێک گومانی نییه‌ له‌وه‌ی چه‌کی کیمیایی له‌ سوریا به‌کارهێنراوه‌، جیهان هه‌زاران دیمه‌نی ڤیدیۆییان بینیوه‌ و ده‌شڵێت ده‌شزانین ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د به‌رپرس بووه‌ و ڕۆژانی پێش 21 ی هه‌شت سه‌ربازه‌کانی سوریا خۆیان بۆ هێرشێک ئاماده ‌ده‌کرد له‌ نزیک ناوچه‌یه‌کدا که‌ خه‌ریکی تێکه‌ڵ کردنی گازی سارین بوون و ده‌مامکی خۆپاراستنیان له‌ هێرشی کیمیایی به‌سه‌ر سه‌ربازه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرد.

له‌ وتاره‌ 15 خوله‌کیه‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما ده‌یویست ڕای گشتی ئه‌مریکا دڵنیا بکاته‌وه‌ که‌ بۆچی پێویسته‌ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ کیمیاییه‌ی حکومه‌تی سوریا بدرێته‌وه‌ و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر شکست بێنین له‌ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوێک، ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د هیچ هۆیه‌ک نابینێت بۆ ڕاگرتنی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، له‌ ده‌مێکدا قه‌ده‌غه‌کردنه‌کان دژی ئه‌و جۆره‌ چه‌کانه‌ بایه‌خیان نامێنێت و دیکتاتۆره‌کانی تریش هیچ هۆیه‌ک نابینن بۆ دوو جار بیرکردنه‌وه‌ به‌ر له‌ هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی گازی ژه‌هراوی و به‌کارهێنانی.

زانیاری زیاتر له‌ وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامادایه‌:

XS
SM
MD
LG