پاکسـتان ده‌ڵێت به‌م زووانه جێـگری پـێشـووی ڕابه‌ری تاڵیبانه‌کانی ئه‌فغانسـتان مه‌لا عه‌بدول غه‌نی به‌راده‌ر ئازاد بکات، وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ به‌ره‌وپـێشبردنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی له ئه‌فغانسـتاندا.
سه‌رتاج عه‌زیز ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان ده‌ڵێت مه‌لا به‌راده‌ر ڕه‌نگه له‌م مانگه‌دا ئازادبکرێت و ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌سـتی ئه‌فغانسـتان ناکرێت.
جێی ئاماژه‌یه حامد کارزایی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی مانگی ڕابردووی بۆ ئیسلام ئاباد داوای له نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیری پاکسـتان کرد مه‌لا به‌راده‌ر و ئه‌فغانی دیکه ئازادبکات. مه‌لا به‌راده‌ر له سـاڵی 2010 له شـاری که‌راچی باشوری پاکسـتان ده‌سـتگیرکرا.
ئه‌ندامێـکی باڵای ئه‌نجومه‌نی ئاشتی ئه‌فغانسـتان که نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت ده‌کات له وتووێژه‌کانی ئاشـتی له‌گه‌ڵ تاڵیباندا خۆشـحاڵی خۆی بۆ هه‌واڵه‌که ده‌ربڕی.